ئەمریکا: هەوڵەکانمان لەگەڵ ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی توندتر دەبێت

بلینکن: ئێران بە خێرایی سەرقاڵی پیتاندی یۆرانیۆمە و بوەتە مەترسیی بۆ ناوچەکە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی نیگەرانە لە بەرنامەی ئەتۆمیی و هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و لە بەرامبەردا واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی هەنگاوەکانی توندتر دەکاتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند؛ نیگەرانییەکانی واشنتۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرە بەڵام هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە بۆ خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی مەترسیدارە چونکە ئەو رێگرییانەی لە رابردودا بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکە هەبو لە ئێستا نەماوە.

بە وتەی بلینکن، ئەگەر پێشتر بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران ساڵێکی پێویست بوبێت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی لە ئێستادا تەنها چەند هەفتەیەکی پێویستە بۆ بەرزکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیم بە مەبەستی بەکارهێنانی لە چەکی ئەتۆمیدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا لە کۆڕبەندنی ئاسایشیی پەیمانگای ئەسپێن ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن لەگەڵ فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا هەنگاوەکانیان دژی بەرنامەی ئەتۆمیی و هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێکدانی ئاسایس و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندتر کردوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار