لە رۆژێکدا هەزار کۆرپەلە لە ئێران لەبار دەبرێت

لەباربردنی کۆرپەلە 10 ساڵە بە بەردەوامی زیاد دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکی ناوەندێکی پزیشکی ئێران رایدەگەیەنێت رۆژانە هەزار کۆرپەلە لە وڵاتەکە لەناو دەبرێت کە تەنها 10 حاڵەتی لەباربردنەکان یاساییە.

موحسین زاکریان، سەرۆکی ناوەندنی (نەفەس) سەر بە سوپای پاسداران لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە رۆژێکدا هەزار کۆرپەلە و لە سالێکدا 300 هەزار بۆ 500 هەزار کۆرپەلە بەشێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتەکە لەبار دەبرێن.

بە وتەی ئەو لەو هەزار حاڵەتەی لەباربردنەی کۆرپەلە لە ئێران تەنها 10 حاڵەتیان یاساییە و لە ژێر چاودێریی پزیشکانی پسپۆڕدا ئەنجام دەدرێت.

بە پێی یاساکانی ئێران هەر کۆرپەلەیەک بە بڕیاری سێ پزیشکی پسپۆڕ و مۆڵەتی پزیشکی داد لە ئەگەری دروستکردنی مەترسیی بۆ دایکەکە لەبار دەبرێت و ئەوەش دەبێت پێش تەمەنی چوار مانگیی کۆرپەکە و بە رەزامەندیی دایک و باوکی، لەباربردنەکە بکرێت.

لە یاساکەدا ئاماژە بەوە کراوە هەر جۆرە لەباربردنێکی کۆرپەلە کە لە دەرەوەی یاسا بێت بە (تاوانی لەباربردن) لەقەڵەم دەدرێت.

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە لە 10 ساڵی رابردودا ژمارەی لەباربردنی کۆرپەلە لە ئێران بە بەردەوامیی بەرز بوەتەوە و بەشێک لە هۆکارەکەشی بۆ هەژاریی و فشارەکانی بژێوێ ژیان بۆسەر دایکان و باوکان لە وڵاتەکە دەگەڕێننەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار