ئێران رێگە بە باڵیۆزی نوێی سوید نادات بچێتە وڵاتەکەی
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی ٢١ی تەمووز رایگەیاند تا ئەو کاتەی سوید هەڵوێستی جیدی بەامبەر بەو کەسە نەبێت کە قورعانی سووتاندووە، باڵێۆزی نوێی سوید وەرناگرێت و ئیزن نادات بێتە وڵاتەکەی.
حسێن عەبدوڵاهیان لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند:" باڵیۆزی سوید لە تاران ماوەکەی کۆتایی هاتووەو لە سەر فەرمانی ئیبراهیم رەئیسی، تا ئەو کاتەی سوید هەڵوێستی جیدی بەرامبەر بەو کەسە نەبێت قورعانی سووتاندووە، باڵیۆزی نوێی سوید لە تاران وەرناگرێت وهەروەها باڵیۆز بۆ سوید نانێرێت.
بابهتی پهیوهندیدار