ئەمریکا: لە ئێستادا هەوڵی گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی نادەین

بلینکن: کۆماری ئیسلامی دەرفەتی رێککەوتنێکی لەگەڵ واشنتۆن لەدەستدا

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی گەیشتوەتە خاڵێک کە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێهاتوە و هەوڵەکان بۆ زیندوکردنەوەی ئەو رێککەوتنە رادەگەیرێت.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ بەرپرسانی واشنتۆن گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە لە ئێستادا هیچ هەوڵێک بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەن و بێدەنگیی لەو پرسە بکەن.

بلینکن ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە دوای دەستبەکاربونی جۆ بایدن، وەک سەرۆکی ئەمریکا دەرفەت بە کۆماری ئیسلامی درا بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێک بەڵام وەڵامی ئەرێنیان بۆ ئەو دەرفەتە نەبوە.

بە وتەی بلینکن، رێککەوتنەکە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئامادەکرابو بەڵام کۆماری ئیسلامی نەخوازراوە یان بە ویستی خۆی وەڵامی ئەرێنیی بۆ رێککەوتنەکە نەبوە و ئەوەش وای کردوە کە بەرپرسانی واشنتۆن چیتر باسی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران نەکەن.

ئەو جەختی کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان بەڵام ئەوەش بەو واتایە نییە کە واشنتۆن بژاردەی دیکەی بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی نەبێت.

لە ماوەی رابردودا ئیسرائیل و ژمارەیەک رۆژنامەی ئەمریکا دانوستانە نهێنی و ناڕاستەوخۆکانی نێوان بەرپرسانی واشنتۆن و تاران-یان لە چەند وڵاتێکی عەرەبی ئاشکرا کرد کە ئەوەش پێچەوانەی بانگەشەکانی ئەمریکا بو لە کاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی رەت کردبوەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار