دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکەی سودانی لەسەر یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر چەند ماددەیەکی یاسای بودجە تۆماری کردووە.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دژی یاسای بودجە تۆماریکردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق تانەی لە ١٢ ماددەی یاسای بودجەداوە و دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە یاسای بودجەدا کردوونی، دەستوەردانن لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بۆیە داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە گۆڕانکارییەکان ھەڵبوەشێنێتەوە.

سکاڵاکەی سودانی  ھیچ بڕگەیەکی  تایبەت نییە بە ھەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار