تاڵیبان ئارایشتگاكان له ئه‌فغانستان داده‌خات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هه‌زاران ئارایشتگای ئافره‌تان له ئه‌فغانستان به بڕیارێكی فه‌رمی تاڵیبان داده‌خرێت.
حكومه‌تی تاڵیبان مانگی حوزه‌یرانی رابردوو مه‌ڕسوومێكی ده‌ركرد، كه به‌هۆی ئه‌و مه‌ڕسوومه‌وه هه‌زاران ئارایشتگای ئافره‌تان كه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆربه‌ی خێزانه‌كانیانی له‌سه‌ره، داده‌خرێن.
هه‌فته‌ی رابردوو ده‌یان ئافره‌تی ئه‌فغانی كابولی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له دژی بڕیاره‌كه ئه‌نجام دا، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی تاڵیبان ته‌قه‌ی ئاسمانییان كرد و ئاوپڕژێنیان كردن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن و كۆتایی به گردبوونه‌وه‌كه‌یان بهێنن.
ئافره‌تانی ئه‌فغانی له بڕیاره‌كه و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، تاكه شوێنێك كه تا ئێستا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ وڵات بتوانن لێی كۆببنه‌وه، ئارایشتگاكان بووه، له‌لایه‌ك داهاتێكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان دابین ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌یش چاویان به‌یه‌كدی ده‌كه‌وێت و چێژ له به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی تاڵیبان نزیكه‌ی 60 هه‌زار ئافره‌ت بێكار ده‌كات و 12 هه‌زار ئارایشتگاش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان داده‌خات.