فڕۆکە شەڕکەرەکانی F35 لە کەنداو جێگیرکران
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەنتەری فەرماندەیی ناوەندی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناسراو بە سەنتکام، رۆژی چوارشەممە ٢٦ی تەمووز ڕایگەیاند فرۆکە شەڕکەرەکانی ئێف- ٣٥ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بوون.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ناوەندی ئەمریکا لە سێنتکام هەروەها ئەڵێت :" ئەم شەڕکەرانە بۆ بەهێزکردنی چاودێریکردنی گەرووی هۆرمۆز لە ناوچەکە جێگیر بوون".سێنتکام لە ئەژمارەی خۆی لە تویتەر وێنەی جێگیربوونی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف- ٣٥ی لە ناوچەکە بڵاوکردۆتەوە.
هێزی هەوایی ناوەندی ئەمریکا لە سێنتکام هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە:" بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە، هاوبەشەکانمان و هێزی دەریایی ئەمریکا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی F-35 پەیوەست ئەبن بە F16 و A10 کە لە ناوچەکە جێگیرکراون و چاودێری گەرووی هۆرمۆز ئەکەن.
بابهتی پهیوهندیدار