لەساڵوەگەڕی ١١ساڵەی شۆڕشی خۆرئاوای كوردستاندا

یەک ساڵ لەمەوپێش



نەوزاد ساڵح

نادادی وستەمی ڕژێمی ئەسەد لەگەلانی سوریا بە گشتی وگەلی كورد  بەتایبەتی شۆڕشی خۆرئاوای لێ بەرهەم هات و (١١) ساڵ پێش ئێستا لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢دا  بارتەقای لێسەندنەوەی شوناس سیخناخكردنی هەناسەی كوردبوون و زەودكردنی پێناسەی كوردبوون لە سوریا بوونە هۆكاری سەرهەڵدان وبەرخودانێكی جەماوەریی مەزن و شۆڕشی خۆرئاوای كوردستانی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا لێ بەرهەم هات،پاشانیش بەڕێوەبردنی خۆسەری لێ كەوتەوە،  شایانی ووتنە لەم شۆڕشەدا كەژنان ڕۆڵی پێشەنگی تیادەبینن و قوربانی زۆریشیان داوە ،وێڕای هێرشی بەردەوامی حكومەتی سوریا و ڕەوتە ئیسلامیە توندڕەوەكان كە بە پاڵپشتی رژێمی توركیا و  گروپە چەكدارانەی كە  پشتگیری لۆجستی و سەربازی بەردەوام دەكرێن بۆ دژایەتی كردنی ئەم شۆڕشە بەڵام شۆڕشی خۆرئاوا بە خوێنی شەهیدە نەمرەكانی شەڕڤان و پشتیوانی هەموو ئەو نەتەوەو كەمەنەتەوانە كە بەشدارن لەم شۆڕشە دا بەردەوام بوون لەبەر خودانی خۆڕاگرانە و لەسەنگەری بەرگریدان كەزیاتر لە ١١هەزار شەهیدیان بەخشیوە لەپێناوی ژیانێكی پڕحورمەت وكارامەدا، بەهەمان شێوە هێزە  ناسیونالیستیە عەرەبیەكان كە گرێدراوی بەشێك لەدەوڵەتە عەرەبیەكان و دەوڵەتی توركیان لە ژێرناوی سوپای ئازاددا  بەردەوامن لە هێرش و پەلاماردان بۆ سەر شاروگوند گوندەوارەكانی خۆرئاوای كوردستان، لە ئێستاشدا خۆرئاوا توانیویەتی كۆمەڵگەیەكی هەرەوەزی پێكەوەیی پێك بهێنێت لە كوردو عەرەب و نەتەوەو ئایینە جیاوازەكان كە هەموویان خاوەنداریەتی لە بەڕیوەبردنی ئەم شۆڕشە دەكەن و مافی هەموان لە ژێر ئەم چەترەدیموكراتیەدا  پارێزراوە .

لەگرنگترین پرنسیپەكانی ئەم خۆسەریەدا (ڕەوشت وزهنیەتی دیموكراتی ڕادیكاڵ وەك بنەمای سەرەكین و كارلەسەر جیاوازیەكانی ئاین و فكرونەتەوەو ئەتنیك دەكەن وئەم چەمكانە بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەم ستاتۆیە سەیردەكەن)،  هێزەكانی ئەمریكا و روسیاو هاوپەیمانان بە تێگەیشتن لەم شۆڕشە لە (باروس) دا دەستە وەستان نەبوون و تاڕادەیەك پاڵپشتی شۆڕشی خۆرئاوای كوردستانن و بەرژەوەندی هاوبەش لە هەندێك هێڵدا كۆیان دەكاتەوە ،كۆی گەلانی ناوچەكە باش دەزانن كە جەوهەری شۆڕشی خۆرئاوا    بۆ دەستەبەركردنی ئازادی نەتەوەو ئایین و كەمەنەتەوەكانە لە خۆرئاوای  كوردستان كە مێژوویەكیان لە ژیانی پێكەوەیی بەسەربردوەو بەردەوامن لەم خەباتە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دەستەبەركردنی تەواوی مافەكانیان وهێنانەدی خەونی لەمێژینەو ئامانجی ئەم هەرێمەی خۆرئاوای كوردستان.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار