ڕەشنوسی" یاسای ژینا "خرایە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مارکو رۆبیۆ، سێناتۆری کۆماری و ئالکس پدیلا، سێناتۆری دیموکراتەکان، رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی تەمووز ڕەشنوسی "یاسای ژینا"یان بۆ گەمارۆ خستنە سەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، خستە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.
ئەگەر ئەم ڕەشنوسە بکرێت بە یاسا بە شێوەی راستەوخۆ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ گەمارۆ دەخرێتە سەریان.
سێناتۆر رۆبیۆ لە راگەیاندنەکەدا سەبارەت بە ڕەشنوسەکە رایگەیاند: " مافی مرۆڤ لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە بە شیوەیەکی "دڕندانە " پێشێل دەکرێت.
ئەو سیناتۆرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا دەبێت گوشاری ئابووری بخاتە سەر بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کە چالاکانە پێشێلکاری دەکەن و پێویستە گوشارەکان زیاتر بکرت.