لە مانگی حوزەیراندا عێراق پێنجەمین وڵاتی هاوردەکاری کاڵای تورکی بووە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیا، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای تورکییە .
دەستەی ئاماری تورکیا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو وڵاتانەی کاڵای تورکی هاوردە دەکەن و تیایدا عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە کە تەنها لە مانگی حوزەیراندا بە بڕی
٩٨٦ ملیۆن دۆلار کاڵای لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکە، قەبارەی هەناردەکردنی کاڵای تورکی لە مانگی حوزەیراندا ٢٠ ملیار و ٩٠٤ ملیۆن دۆلار بووە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٠.٥٪ کەمیکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەکەمە لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی بە بڕی یەک ملیار و ٧٤٨ ملیۆن دۆلار و لە دوای ئەویش ئەمریکا دێت بە بڕی یەک ملیار و ٣٣١ ملیۆن دۆلار و لە ریزبەندی سێیەمیش بەریتانیا دێت بە بڕی یەک ملیار و ١٢ ملیۆن دۆلار.
بابهتی پهیوهندیدار