لە مانگی تەمووز ٦١ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢٣ لانیکەم ٦١ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون، کە لەو ژمارەیە ٤ کەسیان ژن و ٤ کەسیان خەڵکی ئەفغانستان بوون.

هەر بە پێی راپۆرتەکان ، مانگی پێشوتر ٥٢ کەس لە سێدارە دراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی هەنگاو، لەو ٦١ کەسەی کە لە سێدارە دراون، ٤ کەسیان لە شارەکانی فوولادشار و شیراز لە بەرچاوی خەڵک لە سێدارە دراون، ئەو کەسانەی لە شیراز بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارە دران خەڵکی ئەفغانستان بوون.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین سزای سێدارەی تێدا جێبەجێ ئەکرێت و بەردەوام ناڕەزایەتی رێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە.

هاوكات سزای  لەسێدارەدانی منداڵانی خوار ١٨ ساڵ و هەروەها لە سێدارەدان بە بەرچاوی خەڵکەوە، ناڕەزایەتی زۆری لایەن و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لێکەوتۆتەوە. بەڵام ئێران سەرەڕای هەموو رەخنەکان  بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی ئەمجۆرە سزایانە.

لە مانگەکانی رابردوودا و دوای بێدەنگ بوونی شۆڕش لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، گوشارەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە توندتر بوونەتەوەو دەسەڵات بەمەبەستی گوشار خولقاندنی کەش و هەوای ترس و تۆقاندن، گوشار بۆ سەر کۆمەڵگا زیاتر ئەکات و ترسی ئەوەی هەیە ئەم شۆڕشە دەست پێ بکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار