دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ بەرپرسی پێشوی حکومەت دەرکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەستگیرکردنى عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایی پێشو و چەند بەرپرسێکى باڵاى حکومەتەکەى کازمى پێکرد و دەڵێت: تۆمەتبارن لە کەیسى "دزى سەدە".

حەیدەر حەنون ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە عەلی عەلاوی، وەزیری پێشوی دارایی عێراق و بەڕێوەبەری نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق و بەڕێوەبەری پێشوی هەواڵگری بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی "دزی سەدە" دەرچوە و داوا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بریتانیا دەکات کە ڕادەستیان بکەنەوە.

باسى لەوەشکرد کە مانەوەى ئەو تۆمەتبارانە لە دەرەوەى زیندان زۆر ناکێشێت و وتى: "هەریەکە لەو تۆمەتبارانە زیاتر لە 100 ملیار دیناریان بردوە".

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دەرکەوت بڕی سێ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار لە پارەی باجی بانکی رافیدەین نادیارە و دادگای کەرخی پارێزگای بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە دەرکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار