نێتانیاهوو داوا لە ئەمریکا ئەکات هەڕەشەی سەربازی لە ئێران بکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە ٧ی ئاب، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەفدێک لە ئەندامانی  پەرلەمانی ئەمریکا، جارێکیتر داواکاری خۆی بۆ هەڕەشەی سەربازی لە ئێران بە مەبەستی ڕێگەگردن بە دەستپێڕاگەشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی ناوکی دووبارە کردەوە.

نێتانیاهوو رایگەیاند :" گرینگترین بابەت ئەوەیە هەڕەشەی سەربازی جیددی لە ئێران بکرێت.

دەشڵێت،  "ئێمە نامانەوێ جیهانێک ببینین کەتیایدا ئێران بتوانێت هەڕەشەی سڕینەوەی نیۆیۆرک، واشنگتۆن، یان لۆسانجلێس یان هەر شوێنێکی دیکە بکات بە چەکی ”ناوکی".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی ڕونکردەوە کە ئەوان بەگری لە خۆیان دەکەن بە بوونی ڕەزامەندی ئەمریکا یان نەبونی .

ئەم وتانەی لە کاتێکدایە  کە بە پێی دوایین هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا، ئێران لە ئێستادا چالاکییەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ڕاگرتووە ،لە کاتێکدا پەرەی بە چالاکییە ناوکییەکانی داوە.

نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکانی ئەمریکا رۆژی ٩ی تەمووز کۆمەڵێک زانیاری لە سەر چالاکییە ناوکییەکانی ئێران بڵاو کردەوەو وتی :" ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ هەوڵی داوە ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی باشتر بکات، بەڵام دەستی نەکردووە بە دروستکردنی چەکی ناوکی".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار