دادگاییكردنه‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم
یەک ساڵ لەمەوپێش
لەتیف فاتیح فەرەج
هه‌موو دادگایكردنێكی سه‌ربازی دادگایكردنێكی نائاکاریانهیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بارودۆخی ناجۆردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دادگای كردنه‌كانی شۆڕشیش هه‌مان بارودۆخیان هه‌یه، چونكه دادگایكردنی په‌له پڕوزێ و زوو رهوتن، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌كان كه‌وه‌ك به‌ڵا ده‌بینرێن خێرا لهكۆڵبكرێنهوه ، ئه‌م جۆره دادگایكردنانه هێنده‌ی تاوانی قێزه‌ون و ناشرینن هێنده دادگایكردن نین، له‌م رۆژانه‌دا كتێبی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به عهدبدولكهریم قاسمم به‌رچاو كه‌وت، كه له‌نووسینی هادی حه‌سه‌ن علێویه، به‌شی كۆتای ئه‌و كتێبه باسی دادگایكردنی قاسم ده‌كات به‌لامه‌وه گرنگ بوو نه‌ك وه‌رگێڕانی ته‌واو بگره ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ری كورد بگوێزمه‌وه .
ئه‌و به‌شه ناوی دادگاییكردنه «دادگاییكردنی قاسم«
نزیكی كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 9ی شوباتی 1963 زریپۆشێك گه‌یشته ئێزگه له ساڵحیه، هه‌ریه‌كه له عهدبدولكهریم قاسم، ته‌ها شێخ ئه‌حمه‌د، ملازم كه‌نعان خه‌لیلی تیا‌بوو ، ئه‌وان به‌درێژی رێگه‌كه نووستبوون، كه‌ریم له‌پێشه‌وه دابه‌زی و ئه‌وانی دیكه به‌دوایدا، بهپێپیلكهی ئێزگه‌دا سه‌ركه‌وتن كه به‌م به‌رو به‌و به‌ره‌وه سه‌رباز وه‌ستابوو تاپارێزگارییان لێبكرێت، له‌و كاته‌دا ره‌یس عورهفایهك به‌ناوی عه‌زیز شه‌هاب پڕی برد بۆ قاسم و وتی ئه‌وه له نازم تهبهقچلیهوه، ستارهكهی قاسم كه‌وت ، ڕائید سوبحی عه‌بدولحه‌مید هه‌ڵیگرته‌وه‌و دایه‌وه ده‌ست قاسم، ئه‌ویش سوپاسی كرد، بهڕهیس عورهفاكهشی وت پێوییست به‌لێدان ناكات .
له‌چوونه ژوره‌وه‌دا قاسم سه‌ری ته‌قی به‌ناوچه‌وانی ساڵح مه‌هدی عهماشاو پیرۆزبایی شۆڕشی لێ‌كرد دواتریش ئاودیوی ستیدیۆ گه‌وره‌كه بوو، دیسان رائید سوبحی كورسی بۆ دانان و قاسم سوپاسی كرده‌وه، زریپۆشی دوه‌میش هات كه مه‌هداوی و قاسم جه‌نابی تیا‌بوو، سه‌ربازه‌كان كه‌وتنه لێدانی مه‌هداوی تا خوێن به‌باڵایدا هاته خواره‌وه، یه‌كێك وتی ئه‌وه بۆ شه‌هیده‌كانی موسڵ، له‌ئێزگه زۆربه‌ی به‌رپرسانی شۆڕش و وهزیرهنوێكان و پله‌داره سه‌ربازیه‌كان له‌وێ بوون ، له‌پرس و گۆی ئه‌وه‌دا بوون چی بكرێت و بڕیاری چی بدرێت له‌باره‌ی قاسم و ئه‌وانی تره‌وه ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر كه تازه‌كی كرابووه سه‌رۆك وه‌زیران چووه ژووره‌وه‌و وتی ئایه گه‌ره‌كتانه ئێستا دادگای بكرێن و سزا بدرێن یان ئه‌مه دوابخرێت، یه‌كێك له‌دانیشتوان هه‌ڵیدایه ئه‌گه‌ر ئێستا قاسم دادگای نه‌كه‌ین و نه‌یكوژین و شیوعیه‌كان به‌وه بزانن كه ماوه شۆڕشه‌كه‌مان ته‌مه‌نی هه‌ر پێنج شه‌ش رۆژ ده‌بێت بۆیه ده‌بێت ئێستا بكوژرێت و به زنیدویی نه‌هێڵرێته‌وه .
هه‌موو دانیشتوه‌كان پشتگیری ئه‌م رایه‌یان كرد، بۆیه بڕیاری دادگایكردن و جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی درا، دواتر به‌كرو عه‌بدولسه‌لام عارف و عه‌بدولستار عه‌بدولله‌تیف و عه‌لی ساڵح سه‌عدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و هه‌ندێك وه‌زیرو پله‌دار رۆیشتن بۆ هۆڵه گه‌وره‌كه‌ی ئێزگه كه قاسم و ئه‌وانی تری لێ‌بوو، عه‌لی ساڵح سه‌عدی و مه‌هداوی هه‌ندێك مشت‌ومڕ له‌نێوانیاندا دروستبوو،» لێره‌دا پێویست بهگێڕانهوی مشتومڕه‌كه ناكات «.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرو سه‌لام عارفیش هه‌ندێك سه‌رزه‌نشتی قاسم و جه‌نابی ده‌كه‌ن، عه‌بدولستار عه‌بدوله‌تیف زۆر ناشرین په‌لاماری ته‌ها شێخ ئه‌حمه‌د ده‌داو قسه‌ی پێده‌ڵێت، ته‌هاش له‌سه‌رخۆ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه « من مامۆستاتم بیرت نه‌چێت تۆ فێرخوازی من بووی « له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌لام عارف له قاسم ، قاسم پێی ده‌ڵێت « سه‌لام من تۆم له‌دار نه‌دا، ئێوه‌ش ئهوهمهكهن سودم ده‌بێت «محه‌مه‌د شیت ده‌ڵێت قسه‌كانی قاسم كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌سه‌ر سه‌لام، به‌ڵام عه‌بدولستار له‌تیف هاواری كرد به‌سه‌ر سه‌لام عارفا چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن، كاته‌كه زۆر هه‌ستیاره پێویسته بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، سه‌لامیش وتی من یه‌كێكم له‌ئێوه بڕیاری بڕیاری ئێوه بڕیاری منیشه، پێش جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه هه‌ندێ پرسیار له‌قاسم كرا ،عه‌لی سه‌عدی ساڵح كه ئه‌وكاته چه‌ند پۆستێكی باڵای وه‌رگرتبوو وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ بهقاسمی وت :
پێش دوو هه‌فته كه‌سێك هه‌واڵی جموجۆڵی ئێمه‌ی پێداوی ئه‌و كه‌سه ئێستا لێره‌یه؟
قاسم وتی : به‌شه‌ره‌فم ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵه‌كه‌ی دامێ لێره‌و له‌ناوتانا نیه.
ساڵح پێی وت : تۆ له‌كوێ له‌شه‌ره‌ف تێده‌گه‌ی
قاسمیش وه‌ڵامی دایه‌وه : تۆ شه‌ره‌فی خۆت هه‌یه‌و منیش شه‌ره‌فی خۆم كه شانازی پێوه ده‌كه‌م .
ساڵح پرسیارگه‌لی دیكه‌ی دهكردو قاسم بێده‌نگ بوو، به‌ڵام دواتر قاسم به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ندێ قسه‌ی كرد» من خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی خۆم كرد، شۆرشمان كرد، گه‌لمان لهئیستیعمار رزگار كرد، ژیانی شایسته‌مان بۆ دابینكردن، خزمه‌تی هه‌ژارانمان كرد خانوومان بۆ كردن، بواری ژیانی باشمان بۆ هه‌موومان ره‌خساند» هه‌روه‌ها وتی «بمنێرن بۆ ده‌ره‌وه من سودم ده‌بێت بۆتان، بمنێرن بۆ توركیا، بۆ نه‌مسا «
دواتر قسه‌و باسی زۆر ده‌كرێت له‌نێوان سه‌لام و قاسم .
عه‌بدولحه‌مید مونعیم ده‌ڵێت قاسم داوای دادگایكردنێكی دادوه‌رانه‌ی كرد وتی من به‌بڕیاری ئه‌و دادگایه رازیم، به‌ڵام بڕیاره‌كه دوانهخراو هه‌ر له‌وێ بڕیای جێبه‌جێكردنی كوشتنه‌كه‌یان درا، جگه له‌قاسم جه‌نابی حاكم بڕیاری كوشتی ئه‌وانی تری بهگولهدا كورسیه‌كان بۆ دانیشتنی تۆمه‌تباران له‌سه‌ری ریز كران، قاسم رازی نه‌بوو چاوی ببه‌ستنه‌وه، ته‌ها شێخ ئه‌حمه‌د وتی « بژی حزبی شیوعی، هه‌روه‌ها مههداویش ئیتر ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێكراو دواتریش گوله‌ی به‌زه‌یی به‌هه‌ریه‌كه له‌وانه‌وه نرا، ئێستا سه‌عات یه‌ك و نیوی رۆژی شه‌ممه‌ی نۆی شوباتی 1963یه، به‌و جۆره‌و به‌یه‌ك چاره‌ك هه‌موو ئه‌م دادگایه بڕایه‌وه