گروپێکی چەکدار هێرشدەکەنەسەر ناوەندێکی ئایینی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

چەند چەکدارێک هێرشیان کردەسەر ناوەندێکی ئایینی لە شاری شێراز ئێران و لە روداوەکە کەسێک کوژرا و هەشت کەسی تریش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، هێرشەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٣ی ئاب ئەنجامدراوە لە ناوەندی شاهچراغ کە ناوەندێکی ئایینیە لە شاری شیراز و تێیدا کەسێک کوژراوە و هەشتی تریش برینداربوون.

میدیا ئێرانییەکان دەڵێن رایگەیاندووە یەکێک لە تەقەکەرەکان دەستبەسەرکراوە و دانی بەکارەکەی خۆیدا ناوە. دەربارەی ناسنامەی کەسەکەش هەر ئەوەندە راگەیەندراوە کە خەڵکی تاجیکستانە.

لەسەر روداوەکە میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە لانیکەم ١٠ کەس دەستگیرکراون کە هەموویان بیانین و هیچیان ئێرانی نین.

تا ئێستە هیچ گرووپ و تاقمێک بەرپرسایەتی ئەم کردەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، داعش بە بەرپرسی ئەم کردەوەیە ئەزانن.

ئەمە دووهەم هێرشی چەکدارانەیە بۆ ئەم ناوەندە ئایینییە و ساڵی رابردوو  ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، هێرشی چەکداری کرایە سەر (شاهچراغ) و 13 کەس کوژران و 20 کەسی تر بریندار بوون و داعش بەرپرسایەتی کردەوەکەی گرتە ئەستۆ.  لە رۆژی 8ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەنجامدەرانی روداوەکە لەبەرچاوی خەڵک لەسیدارە دران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار