سەرۆکی ئێران سەردانی سعوودییە دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە بانگهێشتی فەرمی ئاڕاستەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران کردوە بۆ سەردانکردنی ریاز، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەکە دیارینەکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێران ئیرنا، ئەگەری ئەوە هەیە سەرۆکی ئێران سەردانی سعودیە بکات، دوای ئەوەی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە پادشای سعودیەوە پێگەیشتوە، بەڵام تائێستا وادەی ئەم سەردانە دیارینەکراوە".

 ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچن و ئەم سەردانەش لە کاتێکی گونجاودا، لە چوارچێوەی ئیرادەی سیاسیی هەردو وڵاتدا پلانی بۆ دادەنرێت.

کارنامەی سەردانەکەش تاوتوێکردنی پرسە جۆراوجۆرەکان، دۆسییە ناوچەیی، نێودەوڵەتی و ئابورییەکان لەخۆدەگرێت".

 

مانگی (ئازار/3) ئەمساڵ، شانشینی سعودیە و ئێران بە سەرپەرشتی چین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکانیان لە خاکی یەکتریدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار