فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ چواركه‌سى نزیك له‌ مسته‌فا كازمى دەرکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌هۆى تێوه‌گلانیان له‌دۆسیه‌ى (دزیی سه‌ده‌) فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ چواركه‌سى نزیك له‌ مسته‌فا كازمى بڵاوكرایه‌وه‌.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌، عه‌بدول ئه‌میر حسون عه‌لى ته‌ها وه‌زیرى پێوشووى دارایی عێراق و رائد جوحى حمادى به‌رپرسى هه‌واڵگرى عێراق و ئه‌حمه‌د محمد نه‌جاتى به‌رپرسى نوسنگه‌ى تایبه‌تى مسته‌فا كازمى و  عباس حسن حسین ڕاوێژكارى تایبه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق ده‌رچوه‌.

لە ماوەی رابردوودا دادگای تایبەتمەند بە دۆسیەكانی گەندەڵی, فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئیحسان عەبدولجەبار, وەزیری پێشووی نەوتی عێراق دەرکرد ئەمە وەک هەنگاوی سەرەتا سەیرکرا و والێکدرایەوە کە بەدوایدا كۆمەڵێك هەنگاوی تر دێت, كە وەزیرو بەرپرسانی تری حكومەتی مستەفا كازمی دەگرێتەوە

عەلی توركی, ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایكرد لە رۆژانی داهاتوودا فەرمانی دەستگیركردن بۆ مستەفا كازمی دەردەچێت, بەوپێیەی ناوبراو بڕیارە هەڵەكانی دەركردووەو ئەوەش بە بەڵگەنامە سەلماوە, كە ئەو فەرمانی دامەزراندنی بۆ بەرێوەبەری گشتی دەستەی باجەكان دەركردووە, كە گومانی روونی لەسەرە.

سەرجەم ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە گومانیانلێدەکرێت تێوەگلابن لە ڕوداوی (دزیی سه‌ده‌) کە ئەویش ڕوداوی دزینى پاره‌ى باجه‌كان بوو له‌عێراق له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى مسته‌فا كازمى كه‌ بڕه‌كه‌ى زیاتر له‌ دوو ملیارو 500 ملیۆن دۆلاربوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار