ئەمریکا لە 2014وە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکەشی عێراق کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگکەیاند، وڵاتەکەی لە ساڵی 2014وە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکەش کردوە، کە یارمەتیدەر بوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبونی نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی.

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X  ڕایگەیاند  "ئەمریکا گەورەترین تاکە بەخشەری هاوکاری مرۆییە لە عێراق".

باڵوێزی ئەمریکا دەشڵێت،" ئێمە لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 3.4 ملیار دۆلار هاوکاری مرۆییمان پێشکەش کردوە، کە یارمەتیدەر بوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبونی نزیکەی پێنج ملیۆن عێراقی".

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی کاری مرۆییە ڕۆمانۆسکیش دەڵێت، وڵاتەکەی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی ئەو 1.2 ملیۆن کەسەی کە لە ناوخۆی عێراقدا هێشتا بە ئاوارەیی ماونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار