پلاسخارت: حکومەتی عێراق سورە لەسەر چارەسەکردنی کێشەکانی
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، حکومەتی عێراق ئیرادەی خۆی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان دەربڕیوە.
جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراقنلەمیانی وتارێکیدا لە مەراسیمی یادی بیستەمین ساڵیادی بۆردومانی بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، رایگەیاند: حكومەتی عێراق ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەی دۆسیەی ئاو، حوكمڕانی، كارەبا و بەدەستهێنانی چاكسازی ئابوری و دارایی و زۆر شتی تر دەربڕیوە.
پلاسخارت ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە ساڵی 2003 بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكانی كردە ئامانج، سەرەتای شەپۆلێكی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بو كە عێراقییەكانیان كردە ئامانج و 20 ساڵی رابردو شایەتی گۆڕانكاریی زۆرن لە عێراقدا و نەتەو یەكگرتوەكانیش لە بەرپرسیارێتی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاشتی نەوەستاندوە لە عێراق.
پلاسخارت وتیشی، "لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کە 20 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن تیرۆریستانەوە کرایە ئامانج، سەنتەری چاکسازی دامەزرا کە بۆ چارەسەری بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان بەکاردێت و بە پلانەکانی وەزارەتی تەندروستیش زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان سودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییانە لەم ناوەندە".