عێراق دوا هۆشداری دەدات بە ئەفسەرە قەڵەوەکان کە کێشیان دابەزێنن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوۆخی عێراق دواین هۆشداری دەداتە ئەفسەر و پلەدارە سەربازییەکان کە کێشی خۆیان داببەزێنن بەپێچەوانەوە رووبەرووی سزای قورس دەبنەوە.

لە نوسراوێکی وەزارەتی عێراقدا هاتووە کە هەر ئەفسەرێک کێشی دوو کیلۆ زیاتر بێت لە کێشی ئاسایی ئەوا پلە بەرزکردنەوەی رادەگیرێت. بەپێی نوسراوەکە پێویستە سەرجەم ئەفسەران لە سەرەتایی مانگی داهاتوو تا دوو مانگی تر خۆیان لە بەرێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشکی بکێشن، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی پلەبەزرکردنەوەی ساڵی داهاتوو بیانگرێتەوە.

هاوکات ئەوانەی عەمید یان لیوان پێویستە کێشیان پێنج کیلۆ لەسەروو کێشی ئاسایی خۆیان نەبێت ئەگەرنا مۆڵەتی ساڵێکیان پێ دەدرێت بۆ دابەزاندنی کێشیان، پاشان ئەگەر گۆرابکاری رووینەدا ئەوان خانەنشین دەکرێن.

ئەفسەرە قەڵەوەکانی سوپای عێراق پێشتر رووبەڕووی دۆخێکی هاوشێوە بوونەتەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 دوو بژاردەی پێدان، ئەوانیش خانەنشینبوون یان دابەزاندنی کێش بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار