روداوێکی هاتوچۆ لە تورکیا 31 قوربانی لێکەوتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

روداوێکی سەختی هاتوچۆ لە یەکێک لە شارۆچکەکانی تورکیا رویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کەس و برینداربوونی 19 کەسی تر. 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023، پاسێک لە شارۆچکەی سۆرگۆن لە پارێزگای یۆزگات کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەتووەتە نێو دۆڵێکەوە، لە ئەنجامی روداوەکەشدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندارێکیش کە برینەکەی سەخت بووە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 

هاوکات، لە رووداوەکەدا 19 کەسی تریش برینداربوون و دۆخی هەشت لە بریندارەکان ناجێگیرە.

بەرپرسانی شارەکە رایانگەیاند، پاسەکە لە سێواسی باکوری کوردستانەوە بەڕێکەوتووە بۆ شاری ئەستەنبوڵ، بەڵام لە رێگای خێرای سێواس-یۆزگات کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار