کتێبخانەکانی ئێران بەبیانوی نەپاراستنی حیجاب دادەخرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوێنێ  یەکشەممە ٢٠ی ئاب، بەڕێوەبەری کتێبخانەی، " فرهنگان فرشتە" لە گەڕەکی ئیلاهییەی تاران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند کتیبخانەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بیانووی لەبەرچاو نەگرتنی حیجابی زۆرە ملێ داخراوە.

ئەمە سێهەمین کتێبخانەیە لە تاران لە ماوەی رابردوودا بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دادەخرێت.

لەم پەیوەندەدا رۆژی ١١ی ئاب، کتێبفرۆشی "دیدآور" بە بیانووی ئەوەی ئەو کەسانەی سەردانیان کردووە حیجابیان نەپاراستووە لە لایەن هێزەئەمنییەکان و پۆلیسی ئەخلاقەوە داخرا.

هاوکات رۆژی ٢٠ی نیسانیش، رۆژنامەی " اعتماد" بڵاوی کردەوە کتێبفرۆشی " روباە قرمز" کە تایبەتە بە مناڵان، لە کۆمەڵگەی بازرگانی ( ئەی ئێس پی) تاران، بە بیانووی نەپاراستنی حیجاب داخراوە.

چالاکوانانی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیگەرانی خۆیان لە داخستنی ئەم کتێبخانانە دەربڕیوەو بە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراویان داناوە دژ بە رۆشنبیری کۆمەڵگا.

ئەسەدوڵڵا ئەمرایی وەرگێڕی ناسراوی ئێرانی لە پەیجی خۆی لە ئێنستاگرام نووسیویەتی :" ئێوە بە داخستنی کتێبخانەکان ئەتانەوێ تاریکستانێک دروست بکەن، بەڵام دڵنیا بن ئەم شەمەنەفەڕە ناوەستێ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار