ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا و دوو سەرباز کوژراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیسرائیل لە رێگەی موشەکەوە هێرشی کردەسەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە نزیک دیمەشق و زانیاری جیاواز لەسەری بڵاودەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی ئێران ئینتەرناشناڵ درەنگانی شەوی دووشەممە 21ی  ئابی 2023،  ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر چەند بنکەیەکی ئێرانییەکان لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا.

هاوکات کەناڵی ئەلعەرەبییە لەبارەی هێرشەکەوە نوسیویەتی، "ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بارێکی  چەک و چۆڵی ئێرانییەکان نزیک بە فڕۆکەخانەی دیمەشق."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر هێرشەکە رایگەیاندووە کە دوو سەربازی سوری کوژراون و بنکەی سەربازی هێزەکانی نزیک ئێران کراونەتەئامانج.

بەڵام ئاژانسی هەواڵی سانا کە سەر بە حکومەتی سوریایە رایگەیاندووە تەنها سەربازێکی سوری برینداربووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار