مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی لە ئێران زیندانی کرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەری ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتی نۆژین، لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی سنەوە، سزای ساڵێک زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا داسەپا.

سەیوان ئیبراهیمی تۆمەتی "پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات" و " تێکدانی ئەمنی نەتەوەیی" دراوەتە پاڵ و پێویستە خۆی رادەستی زیندان بکات.

دانیشتنی دادگایی کردنی ئەم چالاکە کەلتوورییە رۆژی ٧ی ئاب بەڕێوەچوو و رۆژی ٢٤ی ئاب سزاکەی پێڕاگەیەندراوە.

جێگەی ئاماژەیە سەیوان ئیبراهیمی هاوکاری زارا محەممەدیە و هەردووکیان لە ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتی نۆژین، زمانی کوردیان بە خۆبەخشانە دەوتەوە.

زارا محەممەدی پێشتر سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار