له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی باوكی وه‌زیری نه‌وتی عێراق توشی رووداوی هاتووچۆ بوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی باوكی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، كه‌سوكاره‌كه‌ی توشی رووداوی هاتووچۆ بوون و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌سی‌ نزیكی‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ خوشك و كچێكی‌ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ست دا.

لەکاتی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەیان لە پارێزگای دیوانیە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە، کچێک و خوشکێکی وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو دوو کەسە، شۆفێرێکی وەزیری نەوت و پاسەوانێکیشی گیانیان لەدەستداوە و خوشکێکی دیکەشی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ بۆ ئاژانسی‌ به‌غداد ئه‌لیه‌وم وتی‌: "رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای‌ خێرای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ نزیك ده‌واجنه‌كان به‌ره‌و پارێزگای‌ به‌سره‌ روویداوه‌".

هاوکات، بڕیاربوو ئەمرۆ، شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدا بکەن و لەگەل وەزارەتی نەوتدا کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی باوکی "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت عێراق سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار