پێشمەرگە؛ ململانێی میحوەری شیعەو سوننە!
یەک ساڵ لەمەوپێش
شوان سدیق
ئەم ماوەیە هێزەکانی هاوپەیمانان بەجدی باس لەیەکگرتنەوەو یەکخستنی هێزی پدک و یەنک دەکەن، وەکو هێزێکی یەکگرتوو لەهەرێمی کوردستان.
ئەمریکا دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕی داعش ئەوکات لەعێراق بەهێزتربوو، ئەو خۆی شەڕەکە ناکات ئیدارەی ململانێکان دەکات.
بەڵام ئێستە ئێران و رووسیا کاریگەریان زیاترەو پێکەوە رژێمی ئەسەدیان هێنایەوە لەعێراقیش واتە شیعەو ئێران، چوونی سوودانی بۆ سوریاو کردنەوەی هێڵی نوێی نێوان سوریاو عێراق بەسەرۆکایەتی ئێران.
لەسوریا کورد وەکو سوونە بەرەی ئەمریکایە شیعەو ئەسەدو رووسیا دەیانەوێ ناچاریان بکەن رێکەون بەڵام ئاسان نییە، لەعێراقیش سوننەو کورد/پارتی لەگەڵ ئەمریکان!
سەبارەت بە یەکخستنی هێزی پێشمەرگە ئەمە مەحاڵە لەدەست بارزانی و تاڵەبانییەکان نییە، چونکە ئەوان بوونەتە یاریچی و بۆ دوو یانەی جیاواز یاری دەکەن!
ئەوەی پەیوەندی بەکوردەوەیە دڵنیابن پارتی و یەکێتی رێکناکەون، ئێران لەڕێگەی یەکێتی دەبێ حیساباتی خۆی بکات، واز لەکوردو شت بێنن بەتەمای ئەمە مەبن، ململانێیەکە میحوەری شیعەو سوننەیەو لەدەست حزبی کوردیدا نیە!
یەکخستنی پێشمەرگەو بوونی هێزێکی یەکگرتوو لەبەرژەوەندی رۆژئاواییەکانە بەڵام ئێران و شیعە ئەمەیان پێ باش نییە، چونکە ئیدارەدانی هەرێم پارتی سەرپەرشتی دەکات، ئەگەر ئەمە رووبدات دوو سبەی هەموو دۆسیەی ئەمنی هاوشێوەی مەلەفی نەوت دەچێتە ژێر دەسەڵاتی پارتی بۆیە ئەم گۆڕانکاریە بەئاسانی روونادات!!
ئەگەر خەڵکی کوردستان، چاوی لەوەبێ بەهەڵبژاردن و پەرلەمان لەهەرێم و عێراق گۆڕانکای بکرێ لەم قۆناغە ئەوە روونادات و زۆر گرنگ نین!! بەم شتانە هەڵمەخەڵەتێن!!
هەرچی پەیوەندی بە پارتییەوە هەیە وەکو بەرەی سوننە لەناوچەکە هاوپەیمانی تورکیاو دەوڵەتانی خەلیج و ئەمریکا کەوتووەتە نێو زۆنی شیعی یاریەکان بەردەوامن زۆنی شیعی ناتوانێ زۆنی سوننی بسڕێتەوە بەپێچەوانەش..