ئه‌خلاقی سیاسی چییە؟
یەک ساڵ لەمەوپێش
د.ئەنوەر محەممەد فەرەج
ئه‌خلاقی سیاسی، Political Ethics) یان (ئه‌خلاقی گشتی، (Public Ethics) بریتیه لهداوهریكردنی و حوكمدان به‌دروستی یان نادروستی گوتار‌و ره‌فتاره سیاسییه‌كان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌وه. ئه‌خلاقی سیاسی، دابه‌شده‌بێت بۆ دوو به‌ش: یه‌كه‌م: ئه‌خلاقی پیاده‌كردن، دووه‌م: ئه‌خلاقی سیاسه‌ته‌كان، لێره‌دا باسی یه‌كه‌م ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: ئه‌خلاقی پیاده‌كردن (Ethics of Process) یان ئه‌خلاقی خاوه‌ن پله‌و پۆسته‌كان (Ethics of Office):
ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌خلاقی سیاسی جه‌ختده‌كاته‌وه له‌ئه‌خلاقی فه‌رمانبه‌ری گشتی و ئه‌و شێوازانه‌ی به‌كاریان دێنێت له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیدا. به‌ده‌ربڕینێكی دیكه بریتیه له‌ئه‌خلاقی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پله‌و پۆستی گشتیدان و به‌شدارن له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌دووچاری ئه‌م كه‌سانه ده‌بێته‌وه بریتیه له‌ئه‌نجامدانی كردارێكی نادروست یان كردارێكی پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی پێشوویاندا، به‌ده‌ربڕینی (مایكڵ واڵزهر، Michael Walzer) بریتیه له (كێشه‌ی ده‌سته پیسه‌كان، Problem of Dirty Hands)، واته له‌سیاسه‌تدا هه‌ندێك كاری هه‌ڵه ئه‌نجامده‌درێت كه له‌ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه نادروستن. له‌داموده‌زگا گهورهكانیشدا به‌هۆی هه‌بوونی زیاد له‌به‌رپرسێكی كارگێڕی، كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و ناتوانرێت به‌ئاسانی كه‌سی به‌رپرس لهههڵهكه دیاری بكرێت، ئه‌مه‌ش به (كێشه‌ی زۆری ده‌سته‌كان، Problem of Many Hands) ناسراوه.
نموونه‌ی نائه‌خلاقی سیاسی پله‌و پۆست (گه‌نده‌ڵی،Corruption )ـه واته به‌كارهێنانی پله‌و پۆستی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، گه‌نده‌ڵی كێشه‌ی ده‌ستی پیسه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته تۆڕ‌و رێكخراو كێشه‌ی زۆری ده‌سته‌كانیش په‌یدا ده‌بێت. بۆ نموونه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت له‌كوردستاندا گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام كه‌سیش راسته‌وخۆ خۆی به‌به‌رپرسیار نازانێت، بگره هه‌مووان بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن!
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌وه یه‌كه‌م سیفه‌تی ئه‌خلاقی كه‌پێویسته له‌كه‌سانی خاوه‌ن پله‌و پۆست‌دا هه‌بێت بریتیه له (راستگۆیی، Honesty) یان پابه‌ندبوون به (حه‌قیقه‌ت، Truth). بۆیه (دێنیس تۆمسۆن، Dennis Thompson) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له‌دیموكراسیدا پێویسته خه‌ڵك به‌رپرسیاریه‌تی بخه‌نه ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كان و خۆشیان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، بۆ نموونه كاتێك سه‌ركرده‌كان كارێكیان ئه‌نجامدا له‌ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه پاساوی نه‌بوو، ئه‌وا ته‌نها ده‌ستی سیاسییه‌كان پیس نابن، به‌ڵكو ده‌ستی خه‌ڵكیش پیس ده‌بێت، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ناوده‌نێت (Democratic Dirty Hands).
باوه‌ڕبوون به (فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقیه‌كان، پابه‌ندبوونی كه‌سی، په‌روه‌رده‌ی شیاو) كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌خلاقی سیاسی خاوه‌ن پله‌و پۆسته‌كان.
دووه‌م: ئه‌خلاقی سیاسه‌ته گشتییه‌كان:
ئه‌م بواره‌ی ئه‌خلاقی سیاسی تایبه‌ته به‌په‌یوه‌ندی نێوان (ئه‌خلاق و سیاسه‌تی گشتی، Ethics and Public Policy)، واته حوكمدان له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی پێوه‌ره ئه‌خلاقیه‌كان له‌پرۆسه‌كانی داڕشتن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له‌حوكمڕانی وڵات‌دا، وه‌ك بواره‌كانی: (دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، په‌روه‌رده‌و فێركردن، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون).
یه‌كه‌مین ده‌رئه‌نجامی ئه‌خلاقیبوونی سیاسه‌ته‌كان بریتیه له‌به‌ده‌ستهێنانی (متمانه، Credibility)، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش كێشه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌بێت، واته كێشه‌ی لهئهخلاقیبوونی سیاسه‌ته‌كانیدا هه‌یه.
ئه‌خلاقیبوونی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له‌سه‌ر دوو ئاست بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت:
1-ئه‌خلاقیبوون له‌داڕشتنی سیاسه‌ته‌كاندا:
مه‌به‌ست له‌داڕشتنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان بریتییه له‌به‌دیهێنانی ئامانجێكی سه‌ره‌كی وه‌ك (عه‌داله‌ت، Justice)، واته ده‌بێت سیاسه‌ته گشتییه‌كان بخرێنه خزمه‌ت به‌دیهێنانی عه‌داله‌ت و له فه‌لسه‌فه‌ی یاسادانان و سزادانی وڵاتیشدا ره‌نگبداته‌وه.
(هارۆڵد لازوێڵ، Harold Lasswell): له‌پێناسه‌ی سیاسه‌تدا ده‌ڵێت: (كێ، چی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌ی، و چۆن؟، Politics: Who Gets What, When, and How?). ئه‌مه‌ش بریتیه له پرۆسه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ته گشتیه‌كان.
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌خلاقیبوون له‌داڕشتنی سیاسه‌ته‌كاندا (ره‌چاونه‌كردنی بنه‌ماكانی عه‌داله‌ت)ـه، واته پشتگوێخستنی بنه‌ما دامودهزگاییهكانی عه‌داله‌ت، بۆ نموونه: یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی پیاده‌كردنی عه‌داله‌ت بریتیه له‌دابینكردنی هه‌لی یه‌كسان بۆ هاووڵاتیان، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین به‌مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوونی (ئه‌ندامانی حزب، خزم و خێڵ، ناوچه‌گه‌رێتی) ئه‌م بنه‌مایه پێشێلكراوه، له‌ڕێگه‌ی: (ته‌زكیه‌ی حزبی، دیارده‌ی به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان، دیارده‌ی شازاده‌ی سیاسی واته كوڕی به‌رپرس ده‌بێته به‌رپرس).
2-ئه‌خلاقیبوون له‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كاندا:
جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له‌هه‌ر وڵاتێكدا واته گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جیاواز له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا وه‌ك سیاسه‌ته‌كانی (عه‌داله‌تی دابه‌شكردن، Distributive Justice)، وه‌ك: ره‌چاوكردنی عه‌داله‌ت له‌دابه‌شكردنی داهاته‌كان و دانانی باج و سیستمی موچه.
(ده‌یڤید ئیستن، David Easton): رای وایه پرۆسه‌ی سیاسه‌ت بریتیه له: (دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی به‌هاكان، Authoritative Allocation of Values). واته پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كان و دابه‌شكردنی به‌هاو داهاته‌كان. یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌خلاقیبوون له‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كاندا (ناكۆكی نێوان ئامانج و ئامرازه‌كان)ـه، واته گرتنه‌به‌ری ئامرازی نائه‌خلاقی بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان، وه‌ك جێبه‌جێكردنی رێسای میكاڤیلیزمی سیاسی (ئامانج پاساوه بۆ ئامراز، The End justifies The Means)، بۆ نموونه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پاساوی مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات، یان پاراستنی ئه‌زموونی حوكمڕانی چه‌ندین ئامرازی نائه‌خلاقی و پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك گیراوه‌ته‌به‌ر، خراپترین نموونه‌كان: (موچه‌ی بندیوار، گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی به‌رپرس و حزبه‌كان، ناعه‌داله‌تی سیستمی موچه، خانه‌نشینكردنی ناشایسته).