زیاتر لە ٩ ملیۆن کەس لە ئێران نەخوێندەوارن
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یووسف نووری وەزیری پێشوی پەروەردەی ئێران رایگەیاند نزیکەی ٩ ملیۆن کەس لە ئێران نەخوێندەوارن.
هاوکات باسی لەوە کرد لە ئێستادا زیاتر لە ١٦٠ هەزار مناڵ لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوەو بە گشتی لە سێ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییدا ٩٧٠ هەزار کەس لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە.
بە گوێرەی ئەم ئامارانە نزیکەی ١٢٪ ی خەڵکی ئێران نەخوێندەواری تەواون هاوکات وەزیری پێشوی پەروەردەی ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاند، "، مەبەست لە نەخوێندەواری تەواو، واتە توانای خوێندنەوەو نووسینیان نییە و تا دێ ئەم رێژەیە زیاتر ئەبێت.
باسی لەوەش کرد هەژاری و نەبوونی قوتابخانە لە گوندە دوورەدەستەکان، و تێچووی زۆری خوێندن و بێ هیوایی خەڵک لە خوێندن هۆکاری دابڕانی مناڵانن لە خوێندن.
بابهتی پهیوهندیدار