ئێران؛ ژمارەیەک کۆڵبەر دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردۆتەوە، دوێنێ شەممە ٢٦ی ئاب، حەوت کۆڵبەری خەڵکی شارەکان سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی سەرسنووری بانە لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە دەستبەسەر کراون و سووکایەتیان پێکراوەو لێیان دراوەو دوای ٨ کاتژمێر دەستبەسەر بوون بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی رۆژی شەممە دەستبەسەر کراون و ئەزیەت و ئازار دراون و سووکایەتییان پێکراوەو بە هۆی لێدانی زۆرەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی " محەممەد گرامیاری" خەڵکی سنە ئەژنۆ و دەست و رانی شکاوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ورمێ  کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە . بەپێی ئامارەکان  ١٨% ی کۆڵبەرەکان کوژراون و ٨٢% یان بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەتیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار