دە مامۆستای زانکۆکانی تاران لە کار دوورخرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە تەنها لە یەک رۆژدا لە سێ زانکۆی وڵاتەکە 10 مامۆستای زانکۆ لە کار دوورخراونەتەوە.
دوورخستنەوەی مامۆستاکان لەکاتێکدایە کە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و خۆپیSاندانەکانی ساڵی رابردوو نزیک بووەتەوە کە بە "شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی" ناسراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ دەستپێکی کردنەوەی زانکۆکانی ئێران، فشار بۆ سەر خوێندکاران و مامۆستایان دەستیپێکردووە و لە یەک رۆژدا لە زانکۆکانی شەریف، عەلامە و تاران 10 مامۆستای زانکۆ لەسەر کار لابراون و یان کارەکانیان هەڵپەسێردراوە.
دەرکردنی مامۆستایانی زانکۆکان بە هۆی پشتیوانیانە لە خوێندکاران. بە پێی زانیارییەکان، لەڕیی تەلەفۆنەوە بە حەمیدە خادمی و ئامینە عالی، دوو مامۆستای زانکۆی عەلاممە تەباتەبایی تاران راگەیەندراوە نەگەڕێنەوە بۆ زانکۆ و لەسەر کار دەرکراون.
هاوکات ئەنجومەنی پیشەیی خوێندکاران باسی لە دەرکردنی حەوت مامۆستای کۆلێجی ئەدەبیاتی زانکۆی تاران کردووە.
هاوکات عەلی شەریف زارچی، ئەندامی لێژنەی زانستی بایۆئێنفۆرماتیک و ژیری دەستکردی کۆلێجی ئەندازیاری کۆمپیۆتەری زانکۆی شەریف، رۆژی شەممە ٢٦ی ئاب، رایگەیاند لە سەر کار دەکراوەو نامەی دەرکردنیان پێداوە.
