سوریا: بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە فرۆکەخانەی حەلەب لەکار وەستاوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

میدیای سەر بە حکومەتی سوریا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە خزمەتگوزارییەکانی فرۆکەخانەی حەلەب راگیراوە و رێڕەوەکانی فڕینی فڕۆکە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "دوژمنی ئیسرائیل لە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاستەوە، لە ڕۆژئاوای لازقییە، دەستدرێژییەکی ئاسمانی ئەنجامدا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج".

هەروەها باس لەوەش کراوە کە هێرشەکان زیانی لە رێڕەویی فڕینی فرۆکەکان داوە و بەهۆی ئەمەشەوە ئەو بەشە لە خزمەتگوزاری وەستاوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار