روداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی نۆ زیارەتكاری ئێرانی و 33 كەسی دیكەی لێكەوتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای خێرای زیقار-به‌سره روویدا و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 9 زیاره‌تكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ست دا و 33ی تر برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای خێرای زیقار-به‌سره پاسێك و بارهه‌ڵگرێك پێكیاندا دا.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا 9 زیاره‌تكاری ئێرانی گیانیان له‌ده‌ست دا و 33ی تر برینداربوون كه زۆربه‌یان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنی و تیمە پزیشكییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە، هاوكات تەرمەكانیش بۆ پزیشكی دادوەری گواستراونەتەوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار