ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربون رو لە زیادبونە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون بەرزبۆتەوە و تاوەكو ئێستاش 63 كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە و لەو چوارچێوەیەشدا كۆمەڵێك رێكاری توندی خۆپارێزی دەگرنەبەر.

سائیر سەبری حسێن بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە بەشی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند، بەڕێوبەرایەتیەكەیان ڕێكاری خۆپارێزی بەرفراوان و توندی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون هاوكات لەگەڵ نزیكبونەوەی چلەی ئیمام حسێن  رێكار و رێنمایی نوێیان ئاڕاستەی نەخۆشخانە و كلینكەكانی ڤێتێرنەری كردوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردو مەزارگەی حسێن و عەباسی بەدواداچون بۆ ئەو ئاژەڵانە دەكەن كە سەردەبڕدرێن.

سائیر سه‌بری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ژماره‌ی تووشبووان به‌ تای خوێنه‌ربوون لە عێراق گەیشتووەتە 501 كه‌س‌، لەنێویاندا 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پارێزگای زیقار له ‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌ كه‌ تیایدا 123 تووشبوو هەن و 12 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمارکراون، هەروەها به‌غدا به‌ 80 تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و 14 گیانیان له‌ده‌ستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار