وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئێران حیزبوڵا هان ئەدات بۆ تێکدانی ئەمنیەتی ناوچەکە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوێنێ  دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە ئانتۆنیۆ گۆترێس کرد دژی ئێران و حیزبوڵای لوبنان هەڵوێستیان هەبێت.

ئاژانسی هەواڵی ها ئارتیسی ئیسرائیلی سەبارەت بە کۆبونەوەکە نوسیویەتی :" وەزیری بەرگری ئیسرائیل یوئاڤ گالانت، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی گیلعاد ئاردان، نێردەی ئیسرائیل لەو رێکخراوە، باسی لەوە کردوە کە ئێران حیزبوڵای لوبنان هان ئەدات بەوەی کە دژی ئیسرائیل چالاکی بکات و پشێوی لە ناوچەکە دروست بکات."

یوئاڤ گالانت باسی لەوەشکردووە،"حیزبوڵای لوبنان بەو کارانەی کە دەیکات مەترسی دروست دەکات بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمەش وا ئەکات ئیسرائیل بێدەنگ نەبێت، بۆیە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەکەین دەستبەجێ هەڵوێستیان هەبێت بۆ ئەوەی ناکۆکی و نائارامییەکانی ناوچەکە کەم بێتەوە."

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە پرسی پشتیوانی کردنی ئێران لە حیزبوڵای لوبنان و حەماس و گرووپە تیرۆریستییەکانی تری لەگەڵ سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان باسکردووە و وەک بەشێک لە هەڕەشەکان دژ بە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس کردووە."

ئیسرائیل و حیزبوڵا لە ماوەی رابردوودا چەند جار هەڕەشەیان لە یەکتر کردوەو ئیسرائیل رایگەیاندووە لەئەگەری روودانی هەرجەنگێک لەگەڵ حیزبوڵا، لوبنان بۆ "چاخی بەردین" دەگەڕێتەوەو رێبەری حیزبوڵاش هەڕەشەی هاوشێوەی لە ئیسرائیل کردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار