به‌هۆی كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی، دادگای كه‌رخ هاوڵاتییه‌كی ئێرانی سزادا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌هۆی كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی، دادگای كه‌رخ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هاوڵاتییه‌كی ئێرانی سزادا كه‌ پله‌كه‌ی ئه‌فسه‌رە.

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد، لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەری باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئێران، بە تۆمەتی کوشتنی (ستیڤن ئێدوارد)ی ئەمریکی، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی؛ بەسەر محەمەد عەلی رەزا ئەفسەر لە سوپای پاسدارانی ئێران و چوار ھاووڵاتیی عێراقیدا سەپاند.

سەرچاوەیەکی دادوەری بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندوە، دادگای کەرخ لە بەغدا "سزای هەتاهەتایی بەسەر پێنج کەسدا سەپاندوە، کە یەکێکیان ئێرانی و چواریان عێراقی بون".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پێنج کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە مەبەستیان ڕفاندنی ستیڤن ترۆل بوە و دواتر له‌ به‌رامبه‌ر پاره‌دا ئازادی بكه‌ن، نەک کوشتنی.

رۆژی حەوتی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ھاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی (ستیڤن ئێدوارد)، کە ھاوکات مامۆستای زانکۆ بوو، لە ناوچەی کەڕادەی بەغداد کوژرا، کە ئەوکات گرووپی چەکداریی "سەرایا ئەھلل کەھف"، بەرپرسیارێتی کوشتنەکەیان لەئەستۆگرت.
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار