نزیكەی سێ ملیۆن سەردانكەری ئێرانی لە عێراقن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

غوڵام رەزا ئابازەری وتەبێژی لیژنەی مەراسیمی ئەربەعینیەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەردانكەرانەی ئێرانی كە ڕویان لە عێراق كردوە تا ئێستا گەیشتوەتە دو ملیۆن و 700 هەزار كەس.

غوڵام رەزا ئابازەری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی گەیشتونەتە دەست ئێمە، ژمارەی سەردانكەرانی ئێرانی كە چونەتە ناو عێراقەوە گەیشتوەتە نزیكەی دو ملیۆن و 700 هەزار كە لەو ژمارەیەش دو ملیۆن و 200 هەزاریان لە كەربەلادان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی قەرەباڵغی شاری كەربەلا و نەبونی ژێرخانی تێدا، "داوادەكەین سەردانكەرانمان بە زوترینكات كۆتایی بە سەردانەكەیان بهێنن بۆئەوەی ڕێگە بەو سەردانكەرانەش بدرێت كە لە ئێستادا لە سەر سنورەكانن و بە پێ دەڕۆن لەسەر ئەو ڕێگایانەی پێشەنگن بۆ كەربەلا بۆ سەردانی ئیمام حسێن (رەزای خوای لەسەربێت)."

ساڵانە لە ماوەی مانگەكانی موحەڕەم و سەفەردا ملیۆنان حاجی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعینیە لە شاری كەربەلا لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی دێنە عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار