١١٠ مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆکانی ئێران لەسەرکار دەرکراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە رۆژنامەی (اعتماد) بڵاوی کردۆتەوە ، لە سەرەتای خولی سەرۆکایەتی ئیبراهیم رەئیسیەوە، ١١٠ مامۆستای زانکۆ و ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆکان لەسەر کار دەرکراون.

بە پێی زانیارییەکان، لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی ژیناوە ٥٢ مامۆستای زانکۆ و ئەندامی لیژنەی زانستی، بە تاوانی" پشتیوانیکردن لە شۆڕشی ژینا و پشتیوانیکردن لە مانگرتن و خواستی خوێندکاران لەسەرکار دەرکراون."

بە پێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە لەو ١١٠ مامۆستایەی کە لەسەرکار دەرکراون:

٢٩ کەس مامۆستای زانکۆی ئازاد

٢٧ کەس مامۆستای زانکۆی تاران

زانکۆی زانستی پزیشکی تاران ١١

مامۆستا زانکۆی عەلاممە تەباتەبایی ٨ کەس

زانکۆی بەهەشتی تاران ٧ کەس

زانکۆی زانستی پزیشکی ئێران ٥ کەس

و زانکۆی فیردەوسی مەشهەد و شەهیدباهونەری کرمان هەرکامەیان ٣ مامۆستایان لەسەرکار دەکراون.

هاوکات سامان پاشایی مامۆستای زانکۆی ئازادی سەقز  و ئەندامی لێژنەی زانستی ئەو مامۆستایە، زیاتر لە ٢ مانگە لە زیندانی سنە دەستبەسەرەو زانیارییەکی ئەوتۆ دەربارەی ئەم مامۆستایە لەبەردەستدا نییە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار