چالاکوانێکی ئێران: کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هاتووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

چالاکوانێکی سیاسی ئێران رەخنەی توند لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێت چووەتە ژێر رکێفی روسیا و چینەوە، دەشڵیت "کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هاتووە."

 مەهدی نەسیری، چالاکوانی پارێزکاری ئێران و سەرنوسەری پێشووتری رۆژنامەی کەیهانی تاران لەسەر سیاسەتی حکومەتی وڵاتەکەی دەڵێت، "گوتاری کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا کۆتایی هاتووە" و ئێستا ئێران لە لایەکەوە لە "باوەشی رووسەکان" و " چینییەکان" دایە و لە لایەکترەوە خەریکی "ئاڵوگۆڕی نەوتە بەرامبەر بە خواردن" لەگەڵ ئەمریکا و رازی بووە بەم مامەڵەیە."

مەهدی نەسیری بە ئاماژەکردن بەبە دروشمی "سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی"،  دەڵێت، لە ئێستادا لە ئێران ئازادی بوونی نییە.

چالاکوانە سیاسییەکە رووی دەمی لە بەرپرسانی ئێران دەکات و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: لە باوەشی رووسەکاندان و چینییەکان بۆتان دیاری ئەکەن چی بکەن، سەربەخۆیی ئێران بەم دۆخە، کە ملکەچبوونە بە چین و رووسیا و رێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکا بە ئاڵوگۆڕی نەوت بەرامبەر بە خۆراک چووەتە ژێر پرسیارەوە و سووکایەتییە بەم وڵاتە.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی شممە ٢ی ئەیلوول لە کەناڵی تێلگرامی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، نەسیری ئاماژەی بە رووداوەکانی ساڵی رابردووی ئێران کردوو ەو پۆلیسی ئەخلاقی بە مەترسی بۆ کۆمەڵگا زانی کە بووە هۆی مەرگی "ژینا ئەمینی" و تاوانەکانیتر و هەروەها دەستگیرکردنی هەردوو رۆژنامەنوس "نیلوفەڕ حامیدی و ئیلاهە محەممەدی"ی بە تاوان ناوبرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار