عێراق لە مانگی ئابدا نزیکەی نۆ ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئابدا زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق فرۆشراوە و داهاتەکەشی نزیک دەبێتەوە لە نۆ ملیار دۆلار.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بەپێی ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ 10 ملیۆن و 122 هەزار و 874 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە و داهاتی ئەو بڕەش لەو مانگەدا هەشت ملیار و 847 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی ئامارەکەی کۆمپانیای سۆمۆ، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 83 دۆلار و 35 سەنت دیاریکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی پێنج مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە کە بەپێی وتەی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیانی پێنج ملیار دۆلار بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار