ئێران خێزانی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان دەستگیر دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئێران ناسراو بە " شۆڕشی ژینا"، گوشار بۆ سەر بنەماڵەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان زیادی کردووە و تا دێت توندتر ئەبێتەوەو رۆژی سێ شەممە ٥ی ئاب، ئەمەد حەسەندزادە و سۆلمان حەسەنزادە باوک و کچێکی بۆکانی دەستگیرکران.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی کوردپا بڵاو کراونەتەوە: دوێنێ سێ شەممە  ٥ی ئاب، کاتژمێر ٩ی بەیانی،  ئەحمەد حەسەنزادە، تەمەن ٥٦ ساڵ و سۆڵماز حەسەنزادە، تەمەن ٢٩ ساڵ،  باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە  یەکێک لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان، بە تەلەفۆن بانگکراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەو دەستبەجێ دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گوێزراونەتەوە. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەربوونی ئەم باوک و کچە لەبەردەستدا نییە.

 ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٦ی مانگی ١١ی ٢٠٢٢، محەممەد حەسەنزادە، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە خۆپیشاندانەکانی  بۆکاندا بە فیشەکی هێزەکانی ئێران  گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە دوایین ستۆریی خۆیدا لە ئینستاگرام نووسیبووی: "ڕەنگە ئەمە ئاخرین ڕۆژی ژیانم بێ، بۆ بەختەوەری نەتەوەکەم."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار