قوباد تاڵەبانی: هێرشەكەی عەربەت پێشێلكردنێكی دیكەی سەروەری خاكی عێراقە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكەم لە ناحیەی عەربەت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلكردنێكی دیكەی سەروەری خاكی عیراقە كە لەڕێی فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەكانی دژە تیرۆر، لە كاتێكدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون" .
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بەداخەوە لەم روداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان برینداربون، پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین".
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەقوباد تاڵەبانی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەکات بێنە سەرخەت و" کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە."
دەقی راگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عیراقە کە لەڕێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون .
بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.
داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە. هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکرا کردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران