بەرپرسانی لیبیا داوایان لە رۆژنامەنووسان کردووە دەرەنا جێبهێڵن

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی لیبیا داوا لەرۆژنامەنووسان دەکەن شاری دەرەنای لیبیا بە جێبهێڵن و نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لێکۆڵینەوە لە هۆکاری داڕمانی بەنداوی دێرنە دەکات.

وەزیری فڕۆکەوانی مەدەنی لە حکومەتی رۆژهەڵاتی لیبیا هیشام ئەبوشەکیوات بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، بەرپرسانی وڵات داوایان لە رۆژنامەنووسان کردووە شاری دەرەنا بەجێبهێڵن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ژمارەییەکی زۆری رۆژنامەنووس لەو شارەن و کارەکانی تیمی فریاگوزارییان قورس کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمەش هەوڵێکە بۆ ئەوەی تیمەکانی رزگارکردن کارەکانییان بە شێوەیەکی ئاسانتر و کاریگەرتر ئەنجام بدەن".

ئەمڕۆ چەندین دەزگای راگەیاندن رایانگەیاند، بەرپرسانی لیبیا داوایان لە رۆژنامەنووسان کردووە شاری دەرەنا بەجێبهێڵن.

هاوکات فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتدارانی جیهانە کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری داڕمانی بەنداوی دێرنە لە لیبیا بکەن کە بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی گیانیان لەدەست داو ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بون.

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەشکرد، هیوادارن ئەو پشتگیرییە مرۆییانەی کە بۆ زیانلێکەوتوانی لیبیا نیشاندراوە بکرێتە هاوکاری دارایی و بۆیان بنێردرێت.

دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردوو، بەهۆی زریانی دانیاڵەوە، دوو بەنداو لە لیبیا تەقییەوە، کاتێک لافاو دروست بوو، بووە هۆی ڕاماڵینی باڵەخانەکان و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس.

هەروەها دەسەڵاتدارانی لیبیا بڵاویان کردەوە، کە بەلایەنی کەمەوە 2300 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها  تامر رەمەزان، بەرپرسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور گوتی: 10 هەزار کەس بێسەروشوێن بوونە لە ئەنجامی لافاوەکەی شاری دەرەنا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار