بایدن: نابێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە لەوەی واشنتۆن پابەندە بە کارکردن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتەی دەستپێکی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە خولی (78)مین، وتی: واشنتۆن پشتیوانی فراوانکردنی ئەنجونەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات.

وتیشی: داهاتومان، داهاتویەکی هاوبەشە و پێویستە پێکەوە روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببینەوە، بەتایبەت لە پرسی پەتا و نەخۆشیی، هەروەها دەبێت ئاگاداری کودەتا سەربازییەکان بین لە ئەفەریقا.

سەبارەت بە پرسی چەکی ئەتۆمیش، بایدن جەختی کردەوە لەوەی واشنتۆن پابەندە بە کارکردن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات و باسی لەوەکردکە" لە چەند رۆژی رابردوو، پێنج هاووڵاتیی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە ئازادکران و بە فڕۆکەیەک رەوانەی ئەمریکا کرانەوە، لە بەرامبەردا ئەمریکا شەش ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێرانی گەڕاندەوە، سەرەڕای ئەو رێککەوتنە، بایدن جارێکی دیکە هەڵوێستە تووندەکەی ئیدارەکەی بەرامبەر بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمیی ئێران دووپاتکردەوە"ز

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی، "لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ تاوتوێکردنی چالاکییەکانی ئێران کە ناسەقامگیریی و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش دروست کردووە. سووریشین لە پابەندییمان کە هەرگیز نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت."

لەبارەی گۆڕانکاری کەشوهەواشەوە بایدن وتی: مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا بۆسەر هەمو جیهان مەترسییە، پێویستە لەم دەیەیەدا کار لەسەر کەمکردنەوەی گازە گەرمەکان بکرێت بەرێژەی 30٪، بۆ ئەمەش کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ چین گرنگە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار