لەگەڵ نزیکبونەوە لە یادی "هەینی خوێناوی" شاری زاهیدا گەمارۆدراوە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە یەکەم ساڵیادی " هەینی خوێناوی" لە زاهیدان، سەرچاوەکان باس لەوە ئەکەن، ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکان، شارەکەیان گەمارۆ داوە.

ماڵپەڕی " حال وەش" کە هەواڵەکانی تایبەت بە زاهیدان بڵاو ئەکاتەوە، کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردۆتەوە کە بە شۆفڵ خەنەک لێ دەدرێت لە دەورووبەری شاردا و سەنگەر دروست کراوە. بە پێی راپۆرتی ئەم سەرچاوە بەلووچە، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە " هەینی خوێناوی" ناوەندە ئەمنییەکان خاڵی پشکنینیان لە هەموو شوێنێک داناوەو لێپرسینەوە لە خەڵک ئەکەن وکێشەیان بۆ هاتووچۆی خەڵک دروستکردووە.

بە پیی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە :" شار بە تەواوەتی گەمارۆ دراوەو سەنگەر لێدراوە، رێگاکانی هاتووچۆ داخراون. "

رۆژی ٢٥ی ئەیلوول، عەبدولغەفار نەقشبەندی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بەلووچ و پێشنوێژی پێشتری شاری راسک، ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوەو لەو ڤیدیۆیەدا خەڵک هان دەدات بەوەی لەم رۆژەدا دژ بە کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان هەبێت.

میدیاکانی سەر بە ئێران ژمارەیەک لە کەسایەتییە چالاکەکانی بەلووچ بەوە تۆمەتبار ئەکەن کە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ نانەوەی پشێوی و کەسایەتی عەبدولغەفار نەقشبەندیان لەگەڵ عەبدولمالک ریگی بەراود کردووە کە چەند ساڵ لەوە پێش  لە پاکستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە رفێندراو لە ئێران کوژرا.

عەبدولغەفار نەقشبەندی لە بەشێک لە قسەکانیدا ئەڵێت :" ئێمە خوێنمان نەڕژاوە بەوەی سازش بکەین و بێدەنگ بین، ئێمە خوێنمان رژاوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لە خوێنڕێژەکان پاک بکەینەوە." هەروەها ئاماژە ئەدات بەوەی  "ئەو کەسانەی کە لە رۆژی هەینی خوێناویدا دەیان و سەدان کەسیان کوشت، دادگایی نەکراون. ئەرکی مامۆستایانی ئایینیە دەنگی خەڵک بن و بەرامبەر بەم کارەساتانە بێدەنگ نەبن."

ماڵپەڕی " حال وەش" رۆژی ٢٤ی ئەیلوول ناوی ١٤ کەسی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بڵاوکردەوە کە دەستیان هەبووە لە ڕوداوی ناسراو بە "هەینی خوێناوی" لە زاهیدان و دەڵێت ٨ کەس لەو ١٤ کەسەی هۆکاری ڕوداوەکە بوون لە ئەرکەکەی خۆیان بەردەوامن وئەوانی دیکە جگە لە ١ کەس کە لە لایەن خەڵکەوە کوژرایەوە لە پارێزگاکانیتر کار ئەکەن و پلە و پێگەیان بەرز کراوەتەوە.

هەینی خوێنین یان هەینی رەش، رۆژێکە کە هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زاهیدان دەستڕێژیان لە خەڵک کرد و بە پێی هەندێ سەرچاوە لەو رۆژەدا ١٢١ کەس گیانیان لە دەستدا.

رۆژی ٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٢، خەڵکی بەلووچ بە نارەزیەتی بە دەستدرێژی سێکسی بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی بە کچێکی بەلووچ، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێکخست و لە لایەن بەرپرسە سەربازییەکانەوە فەرمانی تەقەی راستەوخۆ درا و بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی  "حال وش"١٢١ کەس گیانیان لە دەستدا.

رۆژی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز، بەهەمانشێوە شاری سەقز و شارەکانیتری رۆژهەڵاتی کوردستان گەمارۆ دران. هاتووچۆ بۆ شاری سەقز قەدەغە کرا وڕێگە کە کردنەوەی ئەو یادە کرا 

هاوکات بۆ ئەوەی رێگاکانی چوونی خەڵک بۆ سەر قەبرستانی ئایچی ببڕن، ئاوی بەنداوی "چرا وەیس "یان بەردایەوە و رێگای بانە- سەقز بە بیانووی نۆژەنکردنەوەی تۆنێلەکە داخرا.

 

.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار