لە ڕوداوەکەی حەمدانییە نزیکەی 300 کەس بونە قوربانی
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە هۆی بەکلارهێنانی ئاری ئاگرین لە هۆڵێکی ئاهەنگدا لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 300 کەس بونە قوربانی و پێشبینی زیادبونی ژمارەی قوربانییەکانیش دەکرێت.
لە یەکێک لە هۆڵەکانی قەزای حەمدانیەی سنوری پارێزگای نەینەوا، بەهۆی یاری ئاگرینەوە، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر قوربانی گیانی لێکەوتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان ڕوداوەکە شەوی ڕابردو لە کاتژمێر 10و نیوی شەو ڕویداوە و لە کاتژمێر 12ی شەودا تەندروستی حەمدانییە داوای بەهانەوەچونی کردوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عیراقی ئاشکرای کردوە تا ئێستا 115 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
زۆربەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و نەینەوا گواستراونەتەوە و ژمارەیەکی کەم لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی حەمدانیە ماونەتەوە، لە کاتی گواستنەوەی بریندارانیشدا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوە و بەهۆیەوە تیمە تەندروستییەکە بریندار بون.
هەر شەوی ڕابردو درەنگ پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە تیمە تەندروستتیەکانیان ئامادەن بۆ پێشوازی و هاوکاری بریندارانی ڕوداوەکە، دوای ئەوەش نزیکەی 20 بریندار بۆ شاری هەولێر گواسترانەوە.
هۆڵی ئاهەنگەکە بەتەواوی وێرانبووە، بەشێک لە ئامادەبووانی هۆڵەکە چارەنووسیان نادیارە. زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی سووتان و یان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکە و کەوتنە ژێردارپەردوی هۆڵە روخاوەکە و پاڵەپەستوە بوە.
هه‌ر دوای روداوه‌كه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی ئاڕاسته‌كرد، هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان به‌په‌له چڕبكه‌نه‌وه بۆ دابینكردنی یارمه‌تی به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی روداوه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.