وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو کەس هێرشێکی تیرۆرستیان لە بەردەم وەزارەت ئەنجامدا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس هێرشێکی "تیرۆرست"ییان لەبەردەم بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی ئەنقەرە ئەنجامداوە و یەکێکیان کوژراوە و ئەوی تریش خۆی تەقاندووەتەوە.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمیر 9:00 دوو کەس بە بۆمب هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاى وەزارەتى ناوخۆ و یەکێک لە هێرشبەرەکان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا خۆی تەقاندەوە و ئەوەى دیکە بەدەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هێرشەکەی بە هێرشێکی "تیرۆرستی" ناوبرد و دەشڵێت، لە هێرشەکەشدا پۆلیسیك بە "سووکی بریندار بووە."
بابهتی پهیوهندیدار