داهاتی فڕۆشراوی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلوولدا بە بەراورد بە مانگی ئاب، ٤٩٦ ملیۆن و ١٤٩ ھەزار دۆلار زیادی كردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند "بڕی ئەو نەوتەی كە لە مانگی ئەیلوولدا ھەناردەكراو، ١٠٣ ملیۆن و ١٤٣ ھەزار و ١٩٩ بەرمیل بووە كە كۆی گشتی داھاتەكەیشی گەیشتووەتە، نۆ ملیار و ٤٩٤ ملیۆن دۆلار".

ڕاشیگەیاند، "لە مانگی ڕابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٠٣ ملیۆن و ٢٢٠ ھەزار و ٤٤١ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەكراو بۆ ئوردن، گەیشتووەتە ٤٤٩ ھەزار و ٤٢٣ بەرمیل، ھەروەھا بڕی نەوتی ھەناردەكراو لە كێڵگەی گەیارە، گەیشتووەتە ٤٧٣ ھەزار و ٣٣٥ بەرمیل".

ئەوەش خراوەتەڕوو، نرخی ناوەندی یەک بەرمیل نەوت٩٢ دۆلار بووە، لە رۆژێکدا بڕی سێ ملیۆن و ٤٨٣ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی نەوت عێراق لە  مانگی ئاب هەشت ملیار و ٩٩٧ ملیۆن دۆلار بوو، وە بڕی ١٠٦ ملیۆن و ١٢٢ هەزار بەرمیل نەوت بە٣٥ کۆمپانیای جیهانی فرۆشرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار