سوودانی بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانى بەرپرسەكانی دەركرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڕیاریدا ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرس و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ و ڕێگری له‌ جموجۆڵی ئۆتۆمبێلی پڕ له‌چه‌كدار به‌چه‌كی قورسه‌وه‌ له‌شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان بكات.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی دو فه‌رمانی ئاڕاسته‌ی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاسه‌وانی به‌رپرسان و جوڵه‌ی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری چه‌كدار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوان و ستافی بەرپرسانی حكومەت، چونكە هەبوونی ئەو ژمارە زۆرە پاسەوانە دوورە لە بەها شارستانییەكانەوە، ئەركی پاراستنی بەرپرسان و هاوڵاتیان لە ئەسۆی هێزە ئەمنییەكاندایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌ركی شه‌ڕكردنیان له‌ئه‌ستۆیه‌ له‌ناو هێزه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌م بڕیاره‌دا به‌ده‌ر ده‌كرێت، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ و جۆری هێزه‌كه‌ و ڕه‌زامه‌ندییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ جموجۆڵه‌كه‌ی و ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ ده‌یگرێته‌به‌ر.

هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌، پێویسته‌ لایه‌نی چاودێری، جموجۆڵی سه‌رپێچیكاران تۆماربكات و بیخاته‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی بڕیاری گونجاویان له‌باره‌وه‌ بدرێت، له‌سه‌ر هه‌مو داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌ ئه‌منییه‌كانیش پێویسته‌ فه‌رمانه‌كه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكه‌ن.

جێگای ئاماژەیە، بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسانی حكومەت، لە ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ دەرچوو، هەروەها واژۆی عەبدول كەریم عەبدول حەسەن وجر سكرتێری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەسەرە.

بەشێك لە شارەزایانی پێیان وایە، ساڵانە بودجەیەكی زۆر بۆ پارەی پاسەوانان و میوانخانەى بەرپرسان خەرج دەكرێت، كە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە، هەروەها بەهەدەردانی پارە و سامانی گشتی وڵاتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار