لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە ٦٧٩ کەس لە ئێران دەستگیرکراون

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا بە هۆی نزیکبوونەوە لە ساڵیادی دەستپێکی شۆڕشی ژینا و خۆپیشاندانەکانی ئێران، گوشارەکان بۆ سەر هاوڵاتیان زیاتر بوون بە شێوەیەک  لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە لانیکەم ٦٧٩ کەس لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

بە پێی ئامارێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ دا ٤٦٣ کەس لە ئیران دەستگیرکراون کە لەو ژمارەیە ٢٠٣ کەسیان کوردن و، ١٢٢ کەسیان بەڵووچ بوون.

هەروەها ٥١ کەسیان ژن و ٥٠ کەسیان مناڵبوون و ٨ کەسیان شوێنکەوتووی ئایینی بەهایی بوون.

هاوکات  بە پێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی فەردا بڵاوی کردۆتەوە ، رۆژانی ٢٩ و ٣٠ ئەیلوول، لە ساڵیادی هەینی خوێناوی لە زاهیدان ٢١٦ کەس دەستگیرکراون کە ٣٢ کەسیان مناڵ بوون.

بە پێی ئەم ئامارانە ئەتوانین بڵێن نزیک بە ٨٠٪ دەستگیرکراوانی مانگی رابردوو سەر بە نەتەوەکانی کورد و بەلووچ بوون و ژمارەیەکی زۆریان هێشتا لە گرتووخانەدان و دەستبەسەرن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار