لیژنه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و توركیا كارا ده‌كرێته‌وه‌

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە چالاککردنەوەی لیژنەی ئەمنی دوو قۆڵی لەگەڵ تورکیا و دەڵێت: رێگە بە بونی هێزی چەکدار نادرێت لە سنورەکان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڵاویکردەوە، سودانی وەزیری دەرەوەی راسپاردوە لەگەڵ هاوتا توركییەكەی لیژنەی ئەمنی دو قۆڵی تایبەت بە سنورەكان چالاك بكات.

بەپێی راگەیەندراوەکە گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێرانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردووڵات كرا، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ تاران، كه‌ تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ پاراستنی سنووره‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه‌.

لە کۆبونەوەکەدا سودانی وەزیری دەرەوەی راسپاردووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ بكات بۆ چالاككردنەوە لیژنە ئەمنیە دووقۆڵییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ئەمنیەكانی سنورەكان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار